لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتر لە 27 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە
K24 - هەولێر
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 27 ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكردووه، ژماره‌ی كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێنج هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
له‌باره‌ی قۆناغی نوێكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ران، جومانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە 9ی ته‌ممووزه‌وه تاكو 20ی ئاب ملیۆنێك و 31 هه‌زار و 605 ده‌نگده‌ر ناویان تۆماركردووه، ئه‌وانه‌ی له دایكبووی 2005 بوون ژماره‌یان 107 هه‌زار و 919 كه‌س بووه، له‌گه‌ڵ 3399 ئاواره.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراقدا گه‌یشتووه‌ته 27 ملیۆن و 8 هه‌زار و 47 ده‌نگده‌ر.
لە 18/12/2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا جگە لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.