5 ریكۆردی مێژوویی چاوه‌ڕێی مێسی ده‌كه‌ن

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی یاریی له‌ دوای یاریی ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێتر تۆمار ده‌كات، له‌ دوایین یاری به‌ بردنه‌وه‌ی جامی خولی ئه‌مریكا بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزان زۆرترین نازناو بباته‌وه‌، ئێستاش له‌به‌رده‌م شكاندنی پێنج ریكۆردی دیكه‌ دایه‌.

ـ لیۆنێل مێسی له‌ 7 یاریی رابردوو 10 گۆڵی بۆ ئینته‌ر مه‌یامی تۆمار كردووه‌ و پێویستی به‌ 20 گۆڵی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی.

ـ ئه‌گه‌ر له‌ 3 یاریی داهاتوو گۆڵ بكات و دانه‌بڕێت ریكۆردی زۆرترین زنجیره‌ گۆڵی له‌سه‌ریه‌ك له‌ یارییه‌كان تۆمار ده‌كات.

ـ 12 گۆڵی دیكه‌ی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به‌ "پێ" بگه‌یه‌نێته‌ 800 گۆڵ.

ـ 4 گۆڵی دیكه‌ی له‌ خولی ئه‌مریكا پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ 500 گۆڵ.

ـ دوو گۆڵی دیكه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ مێژووی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور زۆرترین گۆڵ له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال تۆمار بكات.