چیرۆكی گرینوود میدیایه‌كانی ئه‌ورووپای هه‌ژاندووه
چیرۆكی مه‌یسن گرینوود و مانچێسته‌ر یونایتد كۆتایی هاتووه به‌پێی رۆژنامه‌كان گرینوود له سعوودیه و توركیا و ئیتاڵیا ئۆفه‌ری پێگه‌یشتووه و مان یونایتدیش داوای نرخێكی زۆر كه‌م ده‌كات و پاره‌ی گواستنه‌وه‌كه‌شی پێشكه‌شی رێكخراوێكی داكۆكی له مافه‌كانی خانمان ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی مان یونایتد و مه‌یسن گرینوود له یه‌كتری جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه هێشتا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه ماوه، به‌ڵام چیدی ناتوانێت درێسی شه‌یتانه سوره‌كان بپۆشێت و داهاتووی ئه‌و یاریزانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئینگلاند ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای بێتاوانـبوونی له دادگای ئینگلاند، یانه‌كانی كریستاڵ، پاڵاس و نۆتینگهام فۆرست نیازی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌یسن گرینوود ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌هۆی فشاری هانده‌رانیان له سۆشیال میدیا هه‌ردوو یانه‌كه له گواستنه‌وه‌ی كشانه‌وه ته‌نانه‌ت هیچ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ئاماده نییه گرینوود بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، ستیڤن جیراردی راهێنه‌ری ئیتیفاقی سعوودی ده‌بێته رزگاركه‌ری گرینوود و له ئینگلاند رزگاری ده‌كات و ده‌یگوازێته‌وه خولی سعوودی، به‌ڵام رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه ره‌نگه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێته كێشه له‌وه‌ی گرینوود په‌یوه‌ندی به خولی سعوودییه‌وه بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر له لێدوانێكی گرینوود ژیانی وه‌رزشی كریستیانۆی به مردوو ناوبردبوو.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا گرینوود له لایه‌ن یانه‌یه‌كی توركییه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ئۆفه‌ری پێشكه‌ش كراوه و یه‌كێك له ده‌رچه‌كانی یاریزانه 21 ساڵییه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو تۆپی پێ له توركیا ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد و ئێستای رۆما داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه گرینوود بگوازنه‌وه ریزه‌كانی گورگه‌كان، سپێشه‌ڵ وه‌ن متمانه‌ی به‌و یاریزانه هه‌یه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا پێیانوایه ئه‌گه‌رچی مه‌یسن گرینوود سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لابراوه و بێتاوانی سه‌لمێندراوه، به‌ڵام پێویسته بۆ ماوه‌ی چه‌ند وه‌رزێك له یانه مامناوه‌نده‌كان و دوور له رۆژنامه و فشاری هانده‌ران یاریی بكات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه نێو تۆپی پێ و ببێته‌وه به ئه‌ستێره، مان یونایتدیش بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له گرینوود داوای پاره‌یه‌كی ره‌مزی ده‌كات و دواتر ده‌یبه‌خشێت به یه‌كێك له رێكخراوه‌كانی داكاكۆ له مافه‌كانی خانمان.