داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووز هەشت ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی ته‌ممووزدا له سه‌رووی 100 ملیۆن به‌رمیل بووه و داهاته‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته زیاتر له هه‌شت ملیار دۆلار.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 23ـی ئابی 2023) وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بە گوێرەی دوا ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ عێراق لە مانگی تەممووزدا بڕی 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیلی هەناردە کردووە و کۆی داهاتی ئەو بڕە 8 ملیار و 330 ملیۆن و 475 هەزار دۆلار بووە.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر بەرمیلێک نەوت بە 78.033 دۆلار فراۆشراوە و لە لایەن 40 کۆمپانیای جیهانی جیاوازەوە لە بەندەرەکانی بەسڕە، خورخەبیر، کەنداو، بەندەری جیهان و تەنکەرەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی عێراق گواستراوەتەوە.