چەتینەر چەتین: تا کێشەی پەکەکە مابێت پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق كێشهی دهبێت
K24 - هەولێر:
رۆژنامەوانێکی دیاری تورکیا دەڵێت، هاکان فیدان شارەزای سیاسەتی نێوخۆیی عێراقە و پەکەکە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.
ئهمڕۆ (چوارشهممه 23ـی ئابی 2023) چەتینەر چەتین، رۆژنامەوانی دیاری تورکیا تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەرچەندە هاکان فیدان یەکەم جارە وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات، بەڵام شارەزای سیاسەتی نێوخۆیی عێراقە و لەو سۆنگەیەشەوە دەزانێت لە سەردانەکەیدا رووبەڕووی چی دەبێتەوە. گوتیشی، تا کێشەی پەکەکە مابێت، پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق كێشهی دهبێت.
ههروهها له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا ئاماژهی بهوه كرد، هاکان فیدان یەکەم جارە وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات بەڵام پێشتر چەندین جار کاتێک سەرۆکی دەزگای هەواڵگریبوو سەردانی کردووە. بۆیە ئاشنایەتی لەگەڵ هاوشانەکانی هەیە و یەکتر دەناسن. لەلایەکی دیکەوە فیدان شارەزای سیاسەتی نێوخۆیی عێراقە، لەو سۆنگەیەشەوە دەزانێت کە رووبەڕووی چی دەبێتەوە.
روونیشیكردهوه، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا پەکەکەیە، ئەم پرسە ماوە ماوە کێشە دەخاتە نێو پەیوەندییەکانی ئەنقەرە-هەولێر و ئەنقەرە-بەغدا. تا پرسی پەکەکە مابێت، ئەو پەیوەندییانە بەشێوەیەکی بەردەوام کێشەی تێدەکەوێت. لەلایەکی دیکەوە پرسی ئاو بابەتێکی جیایە لەگەڵ پرسی پەکەکە و ئەم دوو بابهته نەبووەتە سەودا و سەوداکاری لەنێوان تورکیا و عێراق.