فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سیدەکان کردە ئامانج

K24 – هەولێر

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سیدەکان کردە ئامانج، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر رێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژران.

ئەمە لەکاتێکدایە لەم دواییانەدا سوپای تورکیا ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە ئامانج.