دوو یاریزانی پۆرتۆ بۆ لالیگا گواسترانه‌وه
یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا، به فه‌رمی دوو یاریزانی له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالییه‌وه بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه.
ڤیاریال به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2016، هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی (ئاندرێس فێرناندێز و خۆزێ ئانگڵ).
خۆزێ ئانگڵی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، یاریزانی به‌رگرییه و له باڵی چه‌پ یاریی ده‌كات، له دایكبووی خیخۆنی ئیسپانیا، پێشتریش هه‌ر له یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن پێگه‌یشتووه و له نێوان ساڵانی 2009 ـ 2011 له لالیگا یاریی بۆ خیخۆن كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆما كردووه، به‌شێوه‌ی خواستنیش دوو وه‌رز یاریی بۆ ریال سوسیداد كردووه، له هاوینی 2014ـه‌وه په‌یوه‌ندی به پورتۆی پورتوگالییه‌وه كردووه.
ئاندرێس فێرناندێزی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، گۆڵپارێزه، له دایكبووی شاری مۆرسیای ئیسپانیایه، پێشتر ئه‌زموونی له لالیگا هه‌یه و یاریی بۆ یانه‌كانی مایۆركا، ئۆساسونا، گرانادا كردووه، له هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به پورتۆ كردووه.