باڵۆتێلی له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می لیڤه‌رپوول یاریی ده‌كات
ماریۆ بالوتێلی، یاریزانی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی:" هێشتا به‌وردی مه‌شقه‌كان له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می لیڤه‌رپوول ده‌كه‌م، هاوكات ستایشی ئه‌و یاریزانانه‌ی كردووه و دڵخۆشه به مه‌شقه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه.
ئه‌م یاریزانه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میلان گه‌ڕایه‌وه یانه ئینگلیزیه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن یۆرگن كڵوپه‌وه فه‌رامۆش كراوه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یانه‌كه گه‌شتی ئامێریكای نه‌كردووه، كه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.