عه‌لی باقری: پاره‌ی بلۆككراومان له هیچ وڵاتێكی جیهان نه‌ماوه

K24 – هەولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ،هیچ پاره‌یه‌كی بلۆككراومان له وڵاتان نه‌ماوه.
عه‌لی باقری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، بڕێك پاره‌ی بلۆككراومان له عێراق و كۆریای باشوور مابوون و هه‌موویانمان وه‌رگرته‌وه، بێگومان پاره‌ی دیكه‌شمان له وڵاتانی دیكه هه‌یه، به‌ڵام به‌كارمان نه‌هێناوه و له‌لایان ماوه‌ته‌وه. (بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ وڵاتێك بهێنێت).
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئێران ده‌توانێت شه‌ش ملیار دۆلاره بلۆككراوه‌كه‌ی له كۆریای باشوور وه‌ربگرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی به‌ندكراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له تاران.
هه‌روه‌ها باقری ده‌ڵێت: به ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان گوتووه، به‌ندكراو به به‌ندكراو ده‌گۆڕینه‌وه، نه‌وه‌ك به ئازادكردنی پاره‌ی بلۆككراو.
باقری گوتیشی: "پاره بلۆككراوه‌كانمان له عێراقیش وه‌رده‌گرینه‌وه، بۆ ئه‌مه ده‌ستمان به گواستنه‌وه‌ی پاره‌كان كردووه". به‌ڵام بڕی پاره بلۆككراوه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد.