كاسبكارێك له سلێمانی له رووداوێكی ته‌مومژاویدا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – سلێمانی:
كاسبكارێكی سلێمانی له ناحییه‌ی سیته‌ك به برینداری ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ (ھەینی 25ـی ئابی 2023) كاسبكارێك به‌ناوی وەستا حەسەنی کەبابچی لە ناحییه‌ی سیتەکی شاری سلێمانی به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی.
سەرچاوەیه‌ک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، وەستا حەسەنی کەبابچی بە برینداری لە سیتەکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام دوای نیو کاتژمێر لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستداوه.
سەرچاوەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشدا، جارێ نازانن وەستا حەسەن کوژراوە یان خۆی کوشتووە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تەرمی وەستا حەسەنی کەبابچی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و توێکاری بۆ تەرمەکە دەکرێت.