خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سوه‌یدا له دژی رژێمی سووریا به‌رده‌وامه
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی شه‌ش رۆژه خۆپیشاندان له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سوه‌یدا له باشووری سووریا به‌رده‌وامی هه‌یه و خۆپیشانده‌ران داوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د و جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ـی ئابی 2023) خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سوه‌یدا له باشووری سووریا له‌ژێر دروشمی "خۆپیشاندانی ئاشتییانه به‌یه‌كه‌وه له‌پێناو نیشتمانی شكۆدار" له دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێی نایه رۆژی شه‌شه‌مین.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا دێت خۆپیشاندانه‌كان به‌رفراوانتر ده‌بن و ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سوه‌یدا كه تا ئێستا نه‌چوونه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كان، په‌یتا په‌یتا به‌شداری له خۆپشاندانه‌كان ده‌كه‌ن. هاوكات روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیمه‌شقی پایته‌ختیش جه‌ماوه‌ر هاوسۆزی خۆیان بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌ربڕیوه و له چه‌ند شوێنێكی پایته‌خدا گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دروست بووه.
خۆپیشانده‌ران له سوه‌یدا و شوێنه‌كانی دیكه، وێڕای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و جێبه‌جێكردنی بڕیاری 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، هاوكات داوای باشتركردنی بژێوی ده‌كه‌ن و سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كان.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه زۆربه‌ی بازاڕ و دوكانه‌كان و به‌شێكی زۆری داموده‌زگا حكومییه‌كانی شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری داخراون، ته‌نانه‌ت رێگه‌ی نێوان زۆرێك له گوند و شاره‌دێ و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكه، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه گیراون و رێگه‌ی هاتوو نه‌ماوه.
زۆربه‌ی دانیشتووانی سوه‌یدا دروزیین و له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تاكانی خۆپیشاندانه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـوه، دانیشتووانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ربڕیوه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و هێزه ئه‌منییه‌كان نیشان داوه.
زانایانی ئایینی، رۆشنبیران، سیاسییه نه‌یاره‌كان، چالاكوانان و ئافره‌تان به‌شدارییه‌كی كارا له‌و خۆپیشاندانانه ده‌كه‌ن و به‌یه‌ك ده‌نگ، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رده‌بڕن.
مایه‌ی سه‌رنجه له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئاڵای پێنج ڕه‌نگی "سه‌وز، سوور، زه‌رد، شین و سپی"، كه به "ئاڵای پێنج سنووره‌كه" ناسراوه، به‌رز ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سووریاوه به نیشانه‌ی جیابوونه‌وه و به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمی لێكده‌درێته‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسی و خۆپیشانده‌ران ئه‌و ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ئاڵایه هیچ راڤه‌یه‌كی سیاسی هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو گوزارشت له تێپه‌ڕاندنی پرسی ئایینی و مه‌زهه‌بی ده‌كات.
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، جگه له‌و ئاڵایه، وێنه‌ی چه‌ند ئاڵایه‌كی دیكه‌ی گرتووه، له‌وانه ئاڵای تایبه‌ت به شۆڕشی سووریا كه پێكهاتووه له "سه‌وز، سپی، سێ ئه‌ستێره‌ی سوور و ژێره‌یه‌كی ره‌ش" و ئاڵای ئێستای سووریا كه پێكهاتووه له "سوور، سپی، دوو ئه‌ستێره‌ی سوور و ژێره‌یه‌كی ره‌ش"، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵای هۆزه كۆچه‌رییه‌كان كه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای سوه‌یدا ده‌ژین و به گڕوتینه‌وه له خۆپیشاندانه‌كان به‌شدارن.
سوه‌یدا پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری له سووریا گرتووه و له بنه‌ڕه‌تدا بنه‌ماڵه‌ی به‌نی مه‌عرووف كه یه‌كتاپه‌رسته‌كانی درووزه‌كان بوونه، خاوه‌نداریه‌تی پارێزگاكه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كردووه و به‌درێژایی مێژووی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا ئاڵای پێنج ره‌نگیان به‌كارهێناوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی پرسه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان.
به‌شێك له شاره‌زایانی مێژوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێك هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سوه‌یدا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بووبێته‌وه، ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌كارهێناوه و له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا به‌رگری له خۆی كردووه.
به‌نی مه‌عرووف له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی سه‌ركوتكردن و سته‌م و چه‌وسانه‌وه بوونه‌ته‌وه، كه دیارترینیان هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئیبراهیم پاشا بوو، كاتێك شامی داگیر كرد، به‌ڵام به‌نی مه‌عرووف ره‌تیان كرده‌وه ملكه‌چی سه‌ربازی به‌زۆر ببن رایانگه‌یاند "چه‌كیان نییه بۆ كرێ!"
به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی مێژوو، ئیبراهیم پاشا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌نی مه‌عرووفدا، سێ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ده‌ستپێكرد و چووه ناو شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ به‌نی مه‌عرووفدا، به‌ڵام به‌نی مه‌عرووف و به‌شێكی زۆری هۆزه كۆچه‌رییه‌كان و مه‌سیحییه‌كان و درووزه‌كان یه‌كیان كرد و به‌یه‌كه‌وه و له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا یه‌كیان گرت. له‌و كاته‌وه ئه‌و ئاڵا پێن ره‌نگییه بووه‌ته سێمبوڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم و چه‌وسانه‌وه و دوژمنایه‌تی، ته‌نانه‌ت له ساڵی 1925ـدا له كاتی شۆڕشی گه‌وره‌ی سووریادا له دژی داگیركاری كۆڵۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی به‌كارهاته‌وه.
پسپۆڕانی مێژوو باس له‌وه ده‌كه‌ن، ره‌نگه‌كانی ئه‌و ئاڵایه هه‌ر یه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئایینی هه‌ر ئایینێكی هه‌یه، بۆ نموونه ره‌نگی سپی تایبه‌ته به ره‌نگی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محه‌ممه‌د (د.خ) و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ئایینه‌كانی دیكه‌یش تێیدا به‌شدارن.