عێراقییە رفێندراوەکانی ئێران ئازادکران
K24 – هەولێر:
بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەیان راگەیاند کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەلایەن گرووپێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ئێران رفێندرابوون و لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا داوای پارەیان دەکرد.
رۆژی هەینی (25ـی ئابی 2023)، عەلی عابدی، کونسوڵی گشتی ئێران لە بەسرە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، سەرجەم رفێندراوەکان ئازادکراون و ئەو گرووپەشی ئەو کارەیان کردووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، دەستگیرکران.
کونسوڵی گشتی ئێران لە بەسرە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ رفێندراوە عێراقییەکاندا، ژمارەیەک رفێندراوی ئێرانیش ئازادکراون، دوای دۆزینەوەی شوێنی شاردنەوەیان لە ناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری ئێران.
عەلی عابدی جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، لە نزیکترین دەرفەتدا رفێندراوەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ خێزانەکانیان بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە تەندروستی رفێندراوەکان نەداوە، هاوکات هیچ زانیارییەکیشی لەبارەی ئەو گرووپەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەیان رفاندبوو، ئاشکرانەکردووە.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، کە ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه رفێندرابوون، له ناو ئه‌شكه‌وتێك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه ده‌دران و به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان، بۆ هه‌ر یه‌كێكیان داوای حەوت هه‌زار دۆلاریان ده‌كرد.
برای یەکێک لە رفێندراوەکان کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە میدیاکانی راگەیاندووە، رفێندراوە عێراقییەکان خەڵکی بەسرەن و بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی ناوچەکانی باکووری ئێرانیان کردووە و دوای بێسەروشوێنبوونیان، لەلایەن ئەو گرووپەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە، پەیوەندییان پێوەکراوە و داوای بڕی حەوت هەزار دۆلاریان کردووە بۆ ئازادکردنی هەر یەکێکیان.
هەروەها رۆژی چوارشه‌ممه (23ـی ئابی 2023) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی ده‌رده‌كه‌ون و له ئێران و له نزیك له سنووره‌كانی ئێران – توركیا رفێندراون و لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران چاودێری ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌كه‌ن.