سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری نەوتی فیدراڵ دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ دەکات بەهۆی کۆچی دوایی باوکی و دواتر گیانلەدەستدانی کچ و خوشکێکی لە رووداوێکی هاتووچۆدا.
رۆژی هەینی (25ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا، هاوخەمی بۆ حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ دەردەبڕێت و لە پەیامێکدا نووسیویەتی، "پرسه و سهرهخۆشيى قووڵی خۆم ئاراستهى بهڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوك و دواتر گيان لهدهستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له ڕووداوێكى دڵتهزێنى هاتووچۆدا".
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم کۆستە گەورەیەدا، هاوخهمی بەڕێزتانم. خواى مهزن گيانی خوالێخۆشبووان به بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببهخشێت".
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ؛
پرسه و سهرهخۆشيى قووڵی خۆم ئاراستهى بهڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوك و دواتر گيان لهدهستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له ڕووداوێكى دڵتهزێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا، هاوخهمی بەڕێزتانم. خواى مهزن گيانی خوالێخۆشبووان به بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايى به ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببهخشێت.
مەسرور بارزانى
سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان