ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا بكاته راهێنه‌ری

یانه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه داهاتووی مانسینی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی، یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا شوێنی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی، دوای ئه‌وه‌ی مانسینی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دا، دواتر رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ی بتوانێت چه‌ند یاریزانێكی ئه‌ستێره‌ی بۆ بگوازنه‌وه ده‌ستبه‌كار ده‌بێته‌وه، به‌م هۆیه‌وه سه‌رۆك و خاوه‌نی پشكه‌كانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مانسینی به ته‌واوه‌تی نیگه‌ران بووه، بۆیه له ئێستاوه فرانك دی بۆیر، راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی كردۆته ئامانج.
فرانك دی بۆێری ته‌مه‌ن 46 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان له یانه‌ی ئه‌یاكس ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له 1999 په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، له 2006 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، پاشان وه‌ك راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌زموونی خۆی تاقی كرده‌وه، دوای 4 ساڵیش له راهێنه‌رایه‌تی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ئه‌یاكس، له كۆتایی وه‌رزی رابردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له یانه‌كه راگه‌یاند.