بانکی ناوەندی عێراق زۆرترین بڕیار کەمترین کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار

Kurd24

ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کێشەیەکی گەورەی دارایی و بازرگانیە لە عێراق، بانکی ناوەندی لەنیوەی شەش مانگی ئەمساڵدا زۆرترین بڕیارو رێکاری گرتووەتە بەر بۆ هاوسەنگی و جێگیری بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار، ئەگەرچی بانکی ناوەندی  دەیەوێت لە رێگای کۆمەڵێک رێکارەوە  نرخی دۆلار داببەزێنێت و  رۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بخاتە بازارەوە، بەڵام تا ئەم کاتە هیچ کاریگەری دروست نەکردوە، بەهۆی بوونی کەلێنیکی ئێجگار گەورە لە سیستەمی بانکی، تادێت کێشەکان گەورەتر دەبن، لە ساڵانی ڕابردوودا هاوسەنگی بەهای دینار و دۆلار لەدەست بانکە تایبەت و بازرگانەکان بوو، بەڵام ئێستا رێکارەکان بانکی ناوەندی گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە، حەواڵەی زۆر کاشی کام، سزادانی بازرگانە گەورەکانی دۆلار لە عێراق داخستنی چەند کۆمپانیاکی گەورەی دراو لاوازکردنی بۆرسەری دراو، هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز نەبێتەوە، ڕێکارو بڕیارەکانی بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە فشار دەچن نەک بڕیار، رەنگا کاریگەری وڵاتانی زلهێز بەروونی لەسەر بانکی ناوەندییەوە هەبێت، بەڵام دواجار دەبێت بانکی ناوەندیی عێراق، ڕێگا چارەیەک بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە، ڕاوێژ کردن بە بانک تایبەت و بازرگانە گەورەکانی دۆلارە، چونکە ساڵانێکی زۆرە ئەوان بەهای دینار و دۆلاریان دیاری دەکرد، لەلایەکی دیکەوە کەمکردنەوەی کاش زیادبوونی حەواڵە، ئەمەش بۆتە کێشەیەکی گەورە نەمانی دۆلار لە بازاڕەکان و بوونی خواستێکی زۆر لەسەری

جیا لەمانە هەندێک لەو بانکە بازرگانیانەی بانکی  ناوەندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات  سودی خراپ لە رێنماییەکان و میکانیزمەکانی بانکی ناوەندی وەر ئەگرن ، بە دەستێوەردانی هەندێک حزب و کەسایەتی سیاسی ئەومامەڵانەئەخەنەبەردەم بانکی ناوەندی کە مامەڵەی  گروپگەلی   سەر بە بەرژەوەندی کەسی و  حزبین و گوزارشت لە بازرگانییەکی راستەقینەی عێراقی ناکەن، ئەمە کێشەی زۆری دروستکردوە ، بانکی ناوەندی تا ئێستا چەند بانکێکی سزاداوە، ئەمە هەنگاوی باشە، بەڵام بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بۆ ئاستی فەرمی هەنگاوی خێراتری  پێویستە، لەلایەکی ترەوە ئەو مەرجانەی بۆ حەواڵەکردنی دۆلار لە سیستمی سویفت و حەواڵەکردنی دارایی جیهانیدا دانراوە و عێراق پەیرەوی ئەکات ، مەرجەکانی ئالۆزە، سەرەنجام وا دەکات  پێشنیاری بە شێک لە بازرگانەکان و  هێنەرانی کاڵا بۆ ناوخۆ داواکانیان بۆ کڕینی دۆلار رەت بکرێتەوە، ئەم کەسانەش دوای رەتکردنەوەی کاڵاکانیان روو لە بازاری رەش دەکەن، بۆ دابینکردنی  دۆلار ئەمەش  وا دەکات نرخی دۆلار وەک پێویست دانەبەزێت.

هاوردەکردنی کاڵاو شمەکی بەردەوام،  کاڵای بیانی  ئەمەش بازرگانی چالاک ئەکات،   بێگومان ئەمەش خواست لەسەر دۆلار زیاد ئەکات ، هەر بۆیە ئەبینین بەشی زۆری  فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی بۆ  حەواڵەی دەرکیە، بەهۆی ئەم خواستە زۆرەی بازرگانی دەرەکی لەسەر دۆلار وایکردوە  نرخی دولار وەک پێویست دانەبەزێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارئێستا لە عێراق بووەتە بازرگانی.

ئەگەر ڕێگاچارەیەک بۆئەم دۆخە نەدۆزرێتەوە دواتر هیچ بڕیارێک ڕێگا چارەیەک کاریگەری دروست نەکات، جگە لە دروستبوونی قەیرانی دۆلار لە بازاڕەکان .