دۆخێكی كتوپڕ له ریال مه‌درید هاتووه‌ته پێشه‌وه
پێكانه‌كه‌ی ڤینیسیۆس جونیۆری به‌رازیلی، ئیدارەی ریال مه‌دریدی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، ره‌نگه لە کۆتا ڕۆژەکانی مێرکاتۆی هاوینەی ئانچیلۆتی و پێرێز پلانه‌كانیان بگۆڕن و هێرشبه‌رێكی نوێ بگوازنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ڤینسیۆس جۆنیۆر هێرشبه‌ری ریال مه‌درید نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ پێ ته‌واو نه‌كرا و به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ریال مه‌درید له دوایین ساتی داخستنی ده‌رگه‌ی یاریزانان ئۆفه‌رێك پێشكه‌شی لوكاكۆ یان ئێمباپێ بكات.
بەگوێرەی تۆڕی هه‌واڵی "دێفێنسیا سێنتراڵ"ـی ئیسپانیا، ریال مه‌درید چاوه‌ڕێی دوایین ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كانی ڤینسیۆس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریكردن رابگه‌یه‌ندرێت.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پێكانه‌كه‌ی ڤینسیۆس ره‌نگه بیركردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی ریال مه‌درید بگۆڕێت و به ناچاری له‌م هاوینه ئۆفه‌رێك پێشكه‌شی هێرشبه‌رێكی نوێ بكه‌ن، پێشبینی كراوه فلۆرێنتینیۆ پێرێز له قسه‌كانی خۆی په‌شیمان بێته‌وه و بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك بچێته نێو مێركاتۆی هاوینه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ڕەنگە یانەی ڕیال مەدرید ئۆفەرێک پێشکەش بکات بۆ کڕینی کیلیان مباپێ لە پاریس سانجێرمان، یان هەوڵی ئەوە بدات ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ لە یانەی چێڵسی بە خواستن بگوازێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه فلۆرێنتینۆ پێرێز و كارلۆ ئانچیلۆتی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە جارێک ڕایانگەیاندووە کە مێرکاتۆ بۆ ڕیال مەدرید داخراوە و هیچ هێرشبه‌رێكی نوێ ناگوازینه‌وه.