یەكێتی پەیامەكەی بارزانی تاوتوێ دەكات

K24 - ھەولێر

بڕیارە لە كۆبوونەوەی داھاتوویدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەیامی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەناوخۆییەكانی باشووری كوردستان تاوتوێ بكات.

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە و پەیامی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانی لەبارەی كێشەناوخۆییەكان گەیاندە ھەردوولا، بڕیارە یەكێتی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا پەیامەكەی بارزانی تاوتوێ بكات.

دوێنێ فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ  جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌، پێشتریش بە جیا لەگەڵ ھەر یەك لە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كوبووەوە.

بە گوێرەی میدیای فەرمی یەكێتی لە كۆبوونەوەی داھاتووی مەكتەبی سیاسیدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامەكەی بارزانی تاوتوێ دەكات.