سه‌حاف: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین گه‌یشتووه‌ته‌ 48 ملیار دۆلار

عێراق و چین
عێراق و چین

K24 – هەولێر:

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ 48 ملیار دۆلار.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه‌ 27ـی ئابی 2023)، له‌گه‌ڵ لایه‌نی چینی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 65 ساڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئاهه‌نگ ده‌گێڕین.

روونیشیكرده‌وه‌، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 2022، گه‌یشتووه‌ته‌ 48.5 ملیار دۆلار.

روونیشیكرده‌وه‌، مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و چین بۆ ساڵی 1958 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كه‌م باڵیۆزی عێراق له‌ چین عه‌بدولحه‌ق فازڵ بوو، كه‌ له‌ ساڵی 1960 ده‌ستبه‌كاربوو.

پێشتریش مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئابووری عێراق بەهێزە و بەرەو باشتریش دەڕوات.