وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران: ژماره‌یه‌ك وڵات به‌نهێنی داوای كڕینی درۆنی ئێرانی ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك وڵات، له‌نێویاندا چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی، داوای كڕینی درۆنی ئێرانیان كردووه.
ره‌زا ته‌ڵایی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 26ـی ئابی 2023) راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك وڵات به نهێنی داوای كڕینی درۆنی ئێرانیان كردووه.
پێشتریش مۆسكۆ رایگه‌یاندبوو، فشاره‌كان كاریگه‌ری بۆسه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران دروست ناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئێران ئاشكرایكردووه، ئاماده‌ن درۆن بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن، هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازیش هاورده ده‌كه‌ن، كه پێویستی پێیه‌تی.
پێشتریش ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار بڵاویكردبووه‌وه، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەمەریکا پێیانوایە ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ رووسیا، پێشێلکردنی بڕیاری 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و داوا دەکەن لەوبارەیەوە زانیاریی بە ئەندامەکان بدرێت.
پێشتریش حکومەتی ئۆکرانیا جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه زۆربه‌ی هێرشەکان بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی لە رێی درۆنی ئێرانییەوە کراون.