ئێران و چین رێککەوتنێکی نەوتیان بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار واژۆ کرد

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە ئێران رایگەیاند، رێکەوتنێکی ئاڵوگۆڕی نەوت بە بڕی 2.5 ملیار یۆرۆ لەگەڵ چین کۆتایی هاتووە بۆ فراوانکردنی بەشی دووەمی فڕۆکەخانەکە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نێودەوڵەتی خومەینی ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی دووەمی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بریتییە لە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێ کە ڕووبەرەکەی 410 هەزار مەتر دووجایە، ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە فڕۆکەخانەیەکی دیکە لە لای باشووری فڕۆکەخانەکە دروست بکرێت و هەموو توانایەکی هەبێت.

کاربەدەستانی ئێرانی دەلێن: هیوادارین رێککەوتنەکە لەو مانگەوە دەستپێبکات، خەمڵاندنی سەرەتایی سەرچاوە داراییە پێویستەکان بۆ قۆناغی گەشەپێدان نزیکەی 2.5 ملیار یۆرۆیە، کە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی نەوتەوە لەگەڵ چین دابین دەکرێت و ئەم بڕە لەوانەیە بەرزبێتەوە بۆ 3 ملیار دۆلار.