سه‌باح سوبحی: عێراق و توركیا تا ئێستا به مه‌رجه‌كانی یه‌كدی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رازی نین
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ده‌شڵێت، عێراق و توركیا به مه‌رجه‌كانی یه‌كدی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رازی نین.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 27ـی ئابی 2023) سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت سه‌ردانی شاندی توركیا بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه له رێگه‌ی توركیاوه تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، به‌پێی بڕیاره‌كانی دادگای فه‌ره‌نسا قه‌ره‌بوویه‌كی زۆر كه بڕه‌كه‌ی چوار بۆ پێنج ملیار ده‌بێت ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی توركیا و ده‌بێت بیداته‌وه عێراق، ئه‌مه‌ش گراناییهكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئابووری توركیا له ئێستادا.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، توركیا چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه داوا ده‌كات سوود له‌و هه‌نارده‌یه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووكیش وه‌ربگرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی، توركیا كارتی ئاوی به ده‌سته‌وه‌یه و مه‌به‌ستییه‌تی به‌رامبه‌ر به كارت و مه‌رجه‌كانی عێراق به‌كاریبهێنێت، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو دۆسیه‌ی په‌كه‌كه و ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش دوو كارت و مه‌رجی دیكه‌ی توركیان و ده‌یه‌وێ به رژدی كاریان له‌سه‌ر بكات، كه عێراق به‌هۆیانه‌وه زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت.
سه‌باح سوبحی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه عێراق تا ئێستا ئاماده نییه هاوكاری توركیا بكات سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه، به‌تایبه‌تی كه عێراق رێككه‌وتنێكی له‌میانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه، عێراق به‌رده‌وام له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه كارتی په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام بێت.
به بۆچوونی سه‌باح سوبحی، زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی له دۆسیه‌ی هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، عێراق به پله‌یه‌ك و هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی دوو و توركیاش به پله‌ی سێیه‌م ده‌بێت. گوتیشی، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه‌یه به فشاری وڵاتێكی زلهێز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سازش بكات. روونیشیكرده‌وه، له ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نییه.
رۆژی سێشەممە (22ـی ئابی 2023) فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و دوای کۆبوونەوەی نێوانیشیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسیان لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە و هەردوولا هاوڕابوون لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و باسی لەوەشکرد، هەندێک جار کۆسپ بۆ پەیوەندییەکانیان دروست دەبێت بەڵام ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە کە بە گفتوگۆ کێشەکان و ئەو کۆسپانە چارەسەربکەن.
لەبارەی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان، فوئاد حوسێن رایگەیاند، کە پێشکەوتنی بەرچاو لە پەیوەندییە ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە، هەروەها 850 کۆمپانیای تورکی لە عێراقدا کاردەکەن کە زۆرینەیان لە بوارەکانی ئاوەدانکردەوە و وەبەرهێناندا کاردەکەن.
هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراق روونیکردەوە، کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا باسیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەری جەیهان و گرێبەستەکان کرد و هەروەها لە دۆسیەی ئەمنیدا گفتوگۆ لەبارەی بوونی سەربازانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق و هەڕەشە ئەمنییەکان لەسەر ئەو وڵاتە و باسی لەوەشکرد، کە حکومەتی عێراق پابەندە بە دەستوور کە رێگە بە هیچ حزب و گرووپێک نادات ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
فوئاد حوسێن ئاشکراشیکرد، تاوتوێی ژمارەیەک لە رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان کردووە کە هەوڵ دەدەن پێش سەردانیکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق بە تەواوی ئامادەبن و بگەنە رێککەوتن لەسەر رەشنووسی کۆتایی.