تەندروستی سلێمانی: گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دهكهین
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە، لەوەی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و رایدهگهیهنێت، "گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەکرێت".
تهندروستی سلێمانی ئاماژه بهوهش دهكات، سەرجەم تیمەکان لە ئێستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن.
داواش لە هاووڵاتییان دهكات، لە ئێستادا خۆیان لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی كه له سەرچاوەکەی دڵنیا نین بەدوور بگرن و دهڵێت: تەنیا ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت، ئاوه بتڵکراوەکان کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن، بەکاربهێنن.
تهندروستی سلێمانی راشیگهیاند، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزە و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنەگشتییەکان، تەنیا رێگە بە بەکارهێنانی ماستاوی لەقتوونراو دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن و دهڵێت: دڵنیاتان دەکەینەوە لەوەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواو کراوه بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبوونی حاڵەتەکان.