کۆنسێرتی ئەحمەدی خانی لە شانۆیەکی دێرین بەڕێوەچوو

K24 - هەولێر:

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هێلان، کە پڕۆژەیەکی پەیمانگای گۆتەیە لە عێراق، کۆنسێرتێکی میوزیکی کلاسیکی لە ژێر ناوی "ئەحمەدی خانی لە شانۆیەکی دێرین" لە شاری مۆنستەری ئەڵمانیا بۆ هەریەک لە هونەرمەندان "دانا محێدین و ریاز عوسمان سازكرا ورۆژی دوومی فیستیڤاڵ كۆنسێرتی میوزیكی هاوبەش نیوان هونەرمەندانی كورد ریاز عوسمان و فاتن ئەحمەد لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی ئەڵمانی بەرێوەچوو.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانیشدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەری كورد سەفین حەمید کرایەوە و لە لێدوانێکیشدا بۆ کوردستان24 سەفین حەمید گوتی: چالاکییە هونەرییەکانمان بەسەر سێ رۆژ دابەشبوون، رۆژی یەکەم کۆنسێترتێکی هونەری ریاز و و دانا محێددین  و رۆژی دواتریش هونەرمەند ریاز و فاتن ئەحمەد لەگەڵ  چەند هونەرمەندێكی ئەڵمانی كۆنسێرتێك بەرێوەچوو، و دواڕۆژی چالاکییەکان بوو پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە، چەند فۆتۆیەکی ناوازە و دەگمەنی من وەک فۆتۆگرافەرێک نمایش کرا، کە گوزارشت بوون لە پێكەوە ژیانی ئایینی لە کوردستان و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان و ژیان بە گشتی لە نێو کۆمەڵگەی کوردی دا و ئەڵمانەکان را و سەرنجەکانی خۆیان لە بارەی چالاکییەکان و فۆتۆکان دەربڕی، کە پێیانوایە نوێگەرییەک لە نێو کار و پڕۆژە هونەرییەکانماندا دەبینرێت و هێلانیش توانیوویەتی ببێتە ناوەندێک بۆ گەیاندن و ناساندنی توانا شاراوەکانی گەنج لە هەرێمی کوردستان.

جێگەی باسه، هێلان پڕۆژەیەکی پەیمانگای گۆتەی عێراق، بە هەماهەنگێ سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگە بۆ وێنەی رۆژنامەوانی جێبەجێ دەکرێت.

سه‌فین حه‌مید
سه‌فین حه‌مید / فۆتۆگرافەر