پێکانەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر زۆر لەوە مەترسیدارترە کە پێشبینی دەکرا

ڤینیسیۆس جۆنیۆر
ڤینیسیۆس جۆنیۆر

پێکانەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر زۆر لەوە مەترسیدارترە کە پێشبینی دەکرا، مەترسی هەیە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە چەند مانگێک لە یاریکردن داببڕێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تووشی بووە، چوار بۆ شەش هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و لە پێنج یاریی ریاڵ مەدرید بێبەش دەبێت. ڤینی لە چوار یاریی لالیگا و یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت و بەشداریی یارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل ناکات.

ڤینی بەهۆی پێکانەکەیەوە لە یارییەکانی خیتافی، ریاڵ سۆسیداد، ئاتلێتیکۆ مەدرید و لاس پاڵماس دادەبڕێت و چاوەڕێ دەکرێت بە تیشکی موگناتیسی پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت.