سبهی مەتران رەببان لە گوندی کانێ دەنێژرێت
k24 - دهۆک:
ئهمڕۆ (دووشەممە 28ـی ئابی 2023)، مەتران رەببان ئەلقەس كهسایهتی دیاری كریستیانان و مەترانی پێشووی كەنیسەی کلدانی لە دهۆک، له تهمهنی 74 ساڵییدا له نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک كۆچی دواییكرد.
مەتران رەببان ئەلقەس لە ساڵی 1949 لە گوندی کانێی سنووری قەزای ئامێدی لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ قهشه بووه و لە ساڵی 2002ـهوه بووهته مەتران.
مەتران رەببان کەسایهتییهكی کلدانییه و لەنێو هەموو پێکهاتە و ئایینەکان، رێزی تایبەتی هەبووه و بەبێ گوێدانە لایەنی ئایینی، دەستی هەژارانی گرتووە.
رهببان ماوەی چەند رۆژێکه لە نەخوشخانەی ئازادی له دهۆک لەژێر چاودێری چڕدا بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
سەرۆک بارزانی لە پەیامی کۆچی دوایی مەتران رەببان دا ئاماژەی بە رۆڵی ناوبراو کرد و راگەیاند، مەتران رەببان لە ژیانیدا رۆڵێکی کاریگەری لە پرسی پێکەوە ژیان و پشتگیری لە دۆزی گەلی کورددا هەبووە.
ههروهها سەرۆکوهزیران مهسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی مەتڕان رەببان ئەلقەس ئاراستە کرد و رایگەیاند، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتایبەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو.
ناوبراو ژیانی هاوسهرگیری پێكنههێناوه و بۆیه هیچ منداڵێکی لە پاش خوی جێنەهێشتووە، بەڵکو هەموو تەمەنی لەپێناو ئایینەکەی و هەژاراندا بەخت کردووه.
بڕیارە بەیانی رۆژی سێشەممە 29.08.2023 لە مەراسیمێکی تایبەت دا لە گوندی کانێ زێدی خۆی بە خاک بسپێردرێت.