به‌هۆی نووسینی "خودا گه‌وره‌یه‌" له‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دوورخرایه‌وه‌

ئینزۆ ستێرناڵ هێرشبه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی مارسێی فه‌ره‌نسا
ئینزۆ ستێرناڵ هێرشبه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی مارسێی فه‌ره‌نسا

یاریزانێکی موسڵمانی بەڕەچەڵەک عەرەب لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دوورخرایه‌وه‌ بەهۆی ده‌ربڕین و دەستەواژەی "ألله‌ اكبر".

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بڕیاریدا یاریزانێكی یانه‌ی مارسێی فه‌ره‌نسا لە تیپی خوار 16 ساڵانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دووربخاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر درێسی ژێره‌وه‌ی ده‌سته‌واژی (ألله‌ أكبر)ـی نووسیبوو.

ئینزۆ ستێرناڵ بە یەکێک لە بەهرەمەندەکانی تۆپی پێی فەرەنسی دادەنرێت، لە کاتی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یەکێک لە گۆڵەکانی لەگەڵ تیپی لاوان، دەستەواژەی "خودا گەورەیە" لەسەر درێسی ژێرەوەی ئاشکرا کرد، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی به‌ دوای خۆیدا هێنا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی وەرزشی "DZ Foot"، بەرپرسانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بڕیاریانداوه‌ ئەو یاریزانە گەنجە بەڕەچەڵەک جەزائیرییە به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا سڕ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ڕەنگە ئەم دوورخستنەوەیە وا لە ستیرنال بکات هەڵبژاردەی جەزائیری لەبری فەرەنسییەکان هەڵبژێرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ندان كه‌سایه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ ڕەگەزپەرستی لە فەرەنسا تێوه‌گلاون، دوایینیان کریستۆف گاڵتیێ ڕاهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان بوو، کە تۆمەتبارە بە دژایەتیکردنی یاریزانە ڕەشپێست و موسڵمانەکان.

پێشتر بەرپرسانی خولی فەرەنسا بیرۆکەی تەرخانکردنی کاتێکی پشوویان ڕەتکردبووەوە بۆ ئەوەی یاریزانە موسڵمانەکان له‌ كاتی مانگی ره‌مه‌زان ڕۆژووەکەیان بشکێنن، به‌ڵام پرێمه‌رلیگ و هه‌ندێك خولی دیكه‌ی ئه‌وروپا له‌ كاتی بانگدانی ئێواره‌ یارییه‌كانیان بۆ رۆژوو شكاندنی یاریزانه‌ موسڵمانه‌كان راده‌گرت.

ئینزۆ ستێرناڵ هێرشبه‌ری تیپی لاوانی مارسێ له‌سه‌ر درێسی ژێره‌وه‌ی به‌ ئینگلیزی نووسیویه‌تی: خودا گه‌وره‌یه‌
ئینزۆ ستێرناڵ هێرشبه‌ری تیپی لاوانی مارسێ له‌سه‌ر درێسی ژێره‌وه‌ی به‌ ئینگلیزی نووسیویه‌تی: خودا گه‌وره‌یه‌
ئینزۆ ستێرناڵ هێرشبه‌ری پێشووی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا
ئینزۆ ستێرناڵ هێرشبه‌ری پێشووی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا