چین هۆشداری دەداتە ئەمەریکا لەسەر سنووردارکردنی کۆمپانیا چینییەکان

چین و ئەمەریکا
چین و ئەمەریکا

K24 - هەولێر

میدیاکانی چین ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویانکردەوە، پەکین نیگەرانیی جددی خۆی دەربڕیووە بەرامبەر ئەمەریکا سەبارەت بە سنووردارکردنی بازرگانییەکانی لەسەر کۆمپانیا چینییەکان، هۆشداریشی داوە لەوەی کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا دوای دانوستانەکانی رۆژی دووشەممەی رابردوو پەکین، لە نێوان وانگ وێنتاو وەزیری بازرگانی چین و جینا رایمۆندۆی هاوتا ئەمەریکییەکەی، شینوا لە زاری وانگەوە داوای لە واشنتن کردووە "قسەکانی لەگەڵ کرداردا هاوتا بکات".

ئاژانسی ئین وانگ ئاسار، رایگەیاندووە، وانگ "نیگەرانی جددی لەسەر چەند پرسێک وروژاندووە، لەوانە باجەکانی بەشی 301ی ئەمەریکا لەسەر کاڵا چینییەکان، سیاسەتی نیمچە رێبەرەکان، سنووردارکردنی وەبەرهێنانی هاوبەش، یارمەتییە جیاکارییەکان و سزاکانی سەر کۆمپانیا چینییەکان"، ئاماژەی بە کۆمەڵێک رێوشوێنی واشنتن کرد کە بە پێویستی دەزانێت مەترسییەکان نەهێڵن.

وەزیری بازرگانی چین ئاماژەی بەوەشکرد، "رێوشوێنە تاکلایەنەکان و پارێزگاریکردنەکان پێچەوانەی یاساکانی بازاڕ و بنەمای کێبڕکێی دادپەروەرانەن، و تەنها زیان بە ئاسایش و سەقامگیری زنجیرەکانی دابینکردن و پیشەسازییە جیهانییەکان دەگەیەنن".