کەشناسی: باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 29/8/2023، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوورى رۆژ ئاوا هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی چوارشەممە 30/8/2023 ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی باکوورى رۆژهەڵات.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى