ئامێرێكی "درۆ دۆزه‌ره‌وه" بۆ كریستیانۆ داده‌نرێت
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی توانی ببێته پادشای چامپیۆنزلیگ و ده‌ست به‌سه‌ر زۆربه‌ی ریكۆرده‌كان دا بگرێت، به‌ڵام نه‌یتوانی هاوشێوه‌ی چامپیۆنزلیگ له مۆندیال سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هێرشبەری یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه، له تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا كه له هه‌ژماری خۆی له سۆشیاڵ میدیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه تێیدا تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت بۆ "دۆزینه‌وه‌ی درۆ" كه تێیدا ئامرێكی ئاشكراكردنی "درۆ"ـی بۆ دانراوه.
هێرشبەره پۆرتوگالییه‌كه‌ی نه‌سڕ بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە مێژوودا دادەنرێت، 5 نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، نازناوێک لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و 4 لەگەڵ ڕیال مەدرید، گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگه به تۆماركردنی 141 گۆڵ، جگه له‌وه‌ش دۆن گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاله و خاوه‌نی زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تییه له مێژوودا.
كریستیانۆ له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كاندا جێپەنجەیەکی ڕوونی بەجێهێشتووه و هه‌میشه لوتكه‌ی ركابه‌ری و پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی گرتووه، بەڵام ڕۆناڵدۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كان له پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌ده‌ستی هێنا نه‌یتوانی له مۆندیال به‌ده‌ستی بهێنێت.
ڕۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ لەگەڵ پورتوگال بەشداری پێنج جامی جیهانی جیاوازی کرد، بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
باشترین بەشداریی ڕۆناڵدۆ لە مۆندیالدا لە یەکەم بەشداریكردنی دا بوو كاتێك له مۆندیالی 2006، توانی له‌گه‌ڵ پۆرتوگال بگاته قۆناغی پێشکۆتایی، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا بە فەرەنسا دۆڕا.
كریستیانۆ به‌شداریی له هه‌ڵمه‌تێكدا كردووه، كه تێیدا ئامێرێكی "درۆ دۆزه‌ره‌وه"ـی بۆ دانراوه و پرسیاری لێكراوه، ئایا هەر پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ بە یەک مۆندیال دەگۆڕێتەوە؟.
لەو تۆماره ڤیدیۆییه‌دا كه ته‌نیا به‌شێكی كورتی وه‌كو ریكلام بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا دەردەکەوێت كریستیانۆ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بیردەکاتەوە، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی هێشتا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و بەم زووانە تەواوی ڤیدیۆکە له سۆشیاڵ میدیای خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
پێشبینی ئه‌وه كراوه له‌و تۆماره ڤیدیۆیه‌دا له‌باره‌ی لیۆنێل مێسیش پرسیاری لێ بكرێت و رووبه‌ڕووی زۆر پرسیاری دیكه‌ش ده‌كرێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئه‌ورووپا هەموو نازناوە بەکۆمەڵەکانی بەدەستهێنا، لەگەڵ 5 خەڵاتی تۆپی زێڕین تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان، دواتر ئەوروپای جێهێشت و پەیوەندی بە یانه‌ی نه‌سڕی سعودیە کرد.
كریستیانۆ له‌گه‌ڵ نه‌سڕ لە 22 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا 17 گۆڵی تۆمارکرد و 4 ئەسیستیشی كردووه، هەروەها سەرکردایەتی یانەكه‌ی کرد بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی عەرەبی.
.@Binance gave me one of my hardest challenges yet - facing the lie detector.
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) August 27, 2023
Full video coming soon, stay tuned. pic.twitter.com/wnh0OMwYN2