سبه‌ی شه‌و دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه رووده‌دات و له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بینرێت
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی شه‌و دیارده‌یه‌كی ناوازه و ده‌گمه‌ن له ئاسمانی ته‌واوی جیهان و هه‌رێمی كوردستان ده‌بیندرێت.
محه‌ممه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌رێمی كوردستان، له واڵی خۆی له فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: سبه‌ی (چوارشه‌ممه 30ـی ئابی 2023) كاتژمێر 9:36 خوله‌كی شه‌و، دیارده‌یه‌كی ناوازه له ئاسمانی ته‌واوی جیهان و كوردستان ده‌بینرێت، ئه‌ویش دیارده‌ی مانگی شینه (blu moon)، هاوكات مانگ زۆر به‌گه‌وره‌یی و پڕی به‌دیار ده‌كه‌وێت (super moon).
ئه‌م شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سبه‌ی شه‌و له‌ته‌نیشت مانگیشه‌وه هه‌ساره‌ی زوحه‌ل ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی زۆر ناوازه‌یه و هه‌موو جیهان چاوه‌ڕێی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له دیمه‌نی بینینی مانگ ببینن، چونكه ئه‌م دیارده‌یه سێ بۆ چوار ساڵ جارێك رووده‌دات، هه‌ندێك جار ده‌گاته 10 ساڵ جارێك".
باسی له‌وه‌شكردووه، به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له 2006 وه تا ئێستا حاڵه‌تی له‌م جۆره دووباره نه‌بووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د كه‌مال روونیشیكردووه‌ته‌وه، مانگ شێوه‌كه‌ی بۆ ره‌نگی شین ناگۆڕێت، هه‌ر شێوه‌ی خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، به‌ڵام قه‌باره‌ی مانگ زۆر گه‌وره ده‌بێت و واهه‌ست ده‌كرێ نزیك بووبێته‌وه له‌زه‌وی و به‌پڕی ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل دیمه‌نێكی جوان دروست ده‌كه‌ن .