له‌و كاته‌ی چوونه‌ته ناو كڵێساكه دروشمی داعشیان گوتووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر كڵێسای " سانت ئیتیان" له‌كاتی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ كڵێساكه، دروشمی داعشیان گوتووه‌ته‌وه و "6" كه‌سیان به بارمته گرتووه و قه‌شه‌یه‌كیان سه‌ربڕیووه.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا له چه‌ند شایه‌تحاڵێكیان زانیووه، كه ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به چه‌قۆوه چوونه ناو كڵێساكه و سه‌ره‌نجام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژران، له كاتی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ كڵێساكه، دروشمه‌كانی داعشیان گوتووه‌ته‌ووه.
هه‌رچه‌نده پۆلیس هه‌ر زوو هه‌ر دوو كه‌سه هێرشكه‌ره‌كه‌ی كوشت، به‌ڵام هێشتا نه‌چوونه‌ته ناو كڵێساكه‌وه و گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییان له ناو كڵێساكه و ده‌وروبه‌ری دانابێته‌وه و ئێستا شاره‌زایانی ئه‌و بواره سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و گه‌رانن بۆ بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر كڵێسای "سانت ئیتیان" له باكوری فه‌ڕه‌نسا گوتی" توشی شۆك بووم له‌وكاته‌ی هه‌واڵی به بارمته‌گرتن و كوشتنی قه‌شه‌یه‌كی كڵێساكه‌م زانیووه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو كه‌س به چه‌قۆ هێرشیانكرده سه‌ر كڵێسای " سانت ئیتیان" له باكوری فه‌ڕه‌نسا، و ژماره‌یه‌ك كه‌سیان به بارمته گرت و قه‌شه‌یه‌كیان له‌ناو كڵێساكه‌دا سه‌ربڕی، دواتر پۆلیسی ئه‌و وڵاته هه‌ر دوو كه‌سه هێرشكه‌ره‌كه‌ی كوشت.
ماوه‌یه‌كه تیرۆر و توندوتیژی یه‌خه‌ی به فه‌ڕه‌نسا و چه‌ند وڵاتیكی دیكه‌ی ئه‌وروپی گرتووه، و ناو به‌ناو به شێوازی جۆراوجۆر هێرش ده‌كرێته سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه، و دواین هێرشی خوێناویش له شاری " نیس" ی فه‌ڕه‌نسی بوو، كه كه‌سێكی فه‌ڕه‌نسی به ڕه‌گه‌ز تونسی به‌هۆی بارهه‌ڵگرێكه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئاهه‌نگگێڕانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڕه‌نسا و له ئاكامدا "84" كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی بریندار كرد.