دیندار زێباری: دۆسیه‌ی نزیكه‌ی 30 كۆمپانیای هێنانی كرێكاری بیانی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه
K24 - هەولێر:
رێكخه‌ری نووسینگه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بازرگانیكردن به مرۆڤ، بووه‌ته سێیه‌مین مه‌ترسیدارترین دیارده ترسناكه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ده‌شڵێت، دۆسیه‌ی نزیكه‌ی 30 كۆمپانیای هێنانی كرێكاری بیانی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
دیندار زێباری، رێكخه‌ری نووسینگه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤ به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌رێمی و عێراق ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی كوردستانیش بووه‌ته دیارده و ناكرێ هه‌رێمی كوردستانی لێ به‌ده‌ر بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكه له عێراق. گوتیشی، بازرگانیكردن به مرۆڤ، بووه‌ته سێیه‌مین مه‌ترسیدارترین دیارده ترسناكه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، كۆمه‌ڵیك هۆكار هه‌یه كه دیارده‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ به‌تایبه‌تی له عێراق ته‌شه‌نه‌ی كردووه، روونیشیكرده‌وه، بابه‌تی كۆچی كرێكارانی بیانی بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه.
دیندار زێباری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی 80 هه‌زار كرێكاری بیانی هه‌یه، هاوكات زیاتر له ملیۆنێك ئاواره و په‌نابه‌ر بوونیان هه‌یه، هه‌زارانی دیكه‌یش له سنووره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، له‌گه‌ڵ بوون و هاتنیشیان، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری و ئاسته‌نگ ده‌كه‌نه‌وه.
رێكخه‌ری نووسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تیشكی خسته سه‌ر راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و گوتی، هه‌موو راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئاراسته‌ی عێراق ده‌كرێن، هه‌رێمی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌گرێته‌وه. گوتیشی، بۆ ئه‌و بابه‌تانه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌و راپۆرتانه، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون ده‌كرێت. روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه، هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ئه‌و راپۆرتانه‌دا، لایه‌نه گه‌ش و ئه‌رێنییه‌كه‌یه به‌راورد به عێراق.
جه‌ختیشیكرده‌وه نووسینگه‌كه‌یان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه، به‌تایبه‌تی بۆ به‌دواداچوونی ره‌وشی كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو زیاتر له 340 كۆمپانیا كه كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 29 كۆمپانیا دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و زیاتر له 50 كرێكاری بیانیش ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
رێكخه‌ری نووسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتیشیكرده‌وه به‌دواداچوونی ره‌وشی كرێكاره بیانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو، به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی زیاتر له 2000 هه‌زار كرێكاری بیانی كراوه. گوتیشی، زیاتر له 10 هه‌زار كرێكاری به‌نگلادیشی له هه‌رێمی كوردستان به‌نایاسایی هه‌یه، كه له رێگه‌ی عێراقه‌وه به رێگه‌ی نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته عێراق و دواتریش هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نشینگه‌یان بۆ كراوه و رێكخراون.