ئه‌مه‌ریكا و چین یەکدی بە تەگەرەخستنە بەردەم پەیوەندییە بازگانییەکان تۆمەتبار دەکەن
K24 - هەولێر:
جینا رایمۆند، وەزیری بازرگانیی ئەمریکا بە سەردانێکی چوار رۆژە و بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، لە پەکینە. سەردانی وەزیری بازرگانیی ئەمریکا لەکاتێکدایە گرژییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە زیادبووندایە و هەردوولاش یەکدی بە تەگەرەخستنە بەردەم پەیوەندییە بازگانییەکان تۆمەتبار دەکەن.
لی کیانگ، سەرۆکوەزیرانی چین لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023)ـدا لەگەڵ وەزیری بازرگانیی ئەمریکا، باسی لە رێکارەکانی ئەمریکا دژی کەرتی بازرگانیی چین کرد کە ئەمریکا پێیوایە پێویستن بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوخۆیی.
سەرۆکوەزیرانی چین گوتی، بەسیاسیکردنی پرسە ئابووری و بازرگانییەکان و زێدەڕۆیی لە چەمکی ئاسایش‌دا، کاریگەرییەکی جیدی لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و متمانە لەنێوان ئەمریکا و چین دەبێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی نه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان و گه‌لی هه‌ردوو وڵات، دواجاریش كاره‌سات بۆ ئابووری جیهان دروست ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی چین هاوكات هانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دا بۆ گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی، جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پشتیوانیكردنی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی جیهان كرده‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی چین چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن بكات، له به‌رامبه‌ردا رایمۆند دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كراوه‌تر كرده‌وه.
جینا رایمۆند هۆشداری له‌باره‌ی پرسه ورووژێنه‌رانی جیهان دا، له‌وانه‌ش گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، زیره‌كی ده‌ستكرد و مادده هۆشبه‌ره‌كان. به سه‌رۆكوه‌زیرانی چینیشی گوت، ئه‌مه‌ریكا خوازیاره به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن وه‌ك دوو زلهێزی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی سوودی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌بێت.
هه‌ر یه‌ك له جینا ریمۆندۆ، وه‌زیری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا و وانگ وینتاو، وه‌زیری بازرگانی چین له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (دووشه‌ممه 28ـی ئابی 2023)ـی نێوانیاندا كه له په‌ككینی پایته‌ختی چین به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كار رێككه‌وتن كه ساڵانه دووجار و له‌سه‌ر ئاستی جێگرانی وه‌زیر كۆده‌بنه‌وه، هاوكات بڕیار وایه ئه‌مه‌ریكا میوانداری یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه بكات له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو (2024).
ئامانجی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بریتیی له دۆزینه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ پرسه بازرگانییه‌كان و وه‌به‌رهێنان و هه‌نگاونانی به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناو چین.
ریمۆندۆ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیره له‌گه‌ڵ په‌ككین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئابووری هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی جیهان كرد وه‌ك دوو گه‌وره‌ترین خاوه‌ن ئابووری جیهان.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2021) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت له شاری هێرۆشیمای ژاپۆن به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دروستكردنی هێڵێكی گه‌رمی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چین كرده‌وه.