ئەردۆغان: گەر ھاووڵاتیان بخوازن یاسای لە سێدارەدان دەردەكەین

K24 – ھەولێر

سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێ، ئەگەر خەڵكی داوای دەركردنی  یاسای لە سێدارەدان بكەن، ئەوا پەرلەمان دەتوانێت داواكە لەبەرچاو بگرێت، ئەگەر پەرلەمان ئەو داوایەی خەڵكی قبووڵكرد، ناتوانن داواكاری خەڵكی رەتبكەنەوە.

رەجەت تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە دیمانەیەكی لەگەڵ تەلەفزیۆێكی ئەڵمانیدا رایگەیاند 53 ساڵە ئەوان چاوەرێن ببنە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، لەو چوارچێوەیەدا یاسای لە سێدارەدانیشیان ھەڵوەشاندەوە، بەو یاسایە لە توركیا ھیچ شتێك نەگۆڕدرا، لە دیموكراسیشدا خەڵك مافی ھەیە قسە بكات و ئەگەر داوای دەركردنی ئەو یاسایە بكەن، ئەوا پەرلەمان دەتوانێت داواكە لەبەرچاو بگرێت، ئەگەر پەرلەمان ئەو داوایەی خەڵكی قبووڵكرد، رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرنەبەر و ناتوانن داواكاری خەڵكی رەتبكەنەوە.

دوێنێ سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند ئەگەر توركیا یاسای لە سێدارەدان دەربكات ئەوا پرۆسەی بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە یەكێتی ئەوروپا رادەگیرێت.