واشنتن هۆشداری دەدات لە ژینگەیەکی مەترسیدار بۆ کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە چین

K24 - هەولێر

وەزیری بازرگانی ئەمەریکا جینا ڕایمۆندۆ ئەمڕۆ لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ چین، هۆشداری دا کە کەشوهەوای بازرگانی چین لەوانەیە زۆر مەترسیدار بێت بۆ کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە ژینگەی یاساییدا بکرێت.

لە چوارەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ چین، دوای گفتوگۆی زۆر لەگەڵ بەرپرسان و کۆمپانیاکانی ئەمەریکا، رایمۆندۆ گوتی، کێشەی قورسی لەگەڵ هاوتا ناوخۆییەکانی هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جینا ڕایمۆندۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نزیک شانگەهای گوتی: " پێویستە ژینگەی بازرگانی چین پێشبینی بکرێت، دەبێت دەرفەتی یەکسان و رێوشوێنی دروست هەبێت و هەروەها شەفافیەتیش هەبێت".

ئەماژەی بەوەشکرد، "پێویستە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا هەندێک ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، ئەگەرنا ئەوە مەترسیدار دەبێت".

وەزیری بازرگانی ئەمەریکا یەکێکە لەو بەرپرسە باڵایانەی ئەمەریکا کە بەم دواییانە سەردانی چینیان کردووە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کە چەند ساڵێکە بەهۆی کێشە ئەمنی و ئابوورییەکانەوە سەریهەڵداوە.

ڕایمۆندۆ دەشڵێت: "کێشە سەختەکانی وەک کۆمەکی حکومەت و کردارە هەستیارەکانی بازاڕ لە چین، وەک هێرشکردنە بۆ سەر کۆمپانیاکانی ئەمەریکا، وەک دزینی بیرۆکەکانە".

ئەو باس لە کێشەی هاککردنی ئیمەیڵەکەی دەکات لەلایەن لایەنێکەوە کە بنکەیان لە چینە، لەگەڵ بەرپرسانی پەکین.

رایمۆند دەشڵێت: "من ئەمەم وەک نموونەیەک ئاماژە پێکردووە، کە متمانە لاواز دەکات لە کاتێکدا ئێمە هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکان جێگیر بکەین"، بەڵام گفتوگۆکانی ئەم هەفتەیە بەرهەمدار بوون. هەوەها راگرتنی پەیوەندییەکان هیچ سوودێکی نییە.

کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە چین زۆر جار سکاڵایان کردووە لەسەر ئەوەی ژینگەی بازرگانی لە چین بە نادادپەروەرانە دەیبینن، لەگەڵ سنووردارکردنی پاراستنی خاوەندارێتی مامەڵەی پەسەندکراو بۆ رکابەرە ناوخۆییەکان.