ئاسایشی ههولێر: ئهو كهسهی ههوڵیدابوو دزی له هاووڵاتییهكی بهتهمهن بكات، دهستگیركرا
K24 - هەولێر:
ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارە دەستگیردەکات کە بە مەبەستی دزینی بڕێک پارە بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر هاووڵاتییەکی بە تەمەن.
ئهمڕۆ (چوارشهممه 30ـی ئابی 2023)، ئاسایشی هەولێر راگەیهندراوێكی بڵاوكردهوه تێیدا ئاماژه بهوه دهكات، كه هێزهكانیان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە رۆژی 23ی ئەم مانگە بە فێڵی پارە گۆڕینەوە هەڵسابوو بەفریودانی هاووڵاتیەکی بەتەمەن بەناوی (کاکل لەتیف) بردبوویە ناو باڵەخانەی بازاڕی نیشتمان و دواتر بەمەبەستی بردنی ئەو بڕە پارەی کە پێی بووە، بەچەقۆ هێرشی کردبووە سەری و چەند چەقۆیەکی لێدابوو، پاشان تاوانبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتبوو و هێزەکانی ئاسایشی ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە.
پێشتریش ئاسایشی ههولێر رایگهیاندبوو، لەپێناو زیاتر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شاری هەولێر، لە رێگەی پێکهێنانی چەند تیمێکی گەڕۆکەوە چاودێری هاوتووچۆ و جوڵەی ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتییەکان دەکەن.
ئەفسەرانی بەشی جموجۆڵی ئاسایشی هەولێر جەخت لەوە دەکەنەوە، لەو رێگەیەوە هەوڵی زیاتر کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی شار و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی رێژەی تاوان دەدەن.