مووشەکێک پێش ئاراستەکردنی بۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر تەقییەوە
K24 – کەرکووک:
لە شارۆچکەی خورماتوو موشەکێک پێش ئاراستەکردنی بۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر تەقییەوە و دوای تەقینەوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە (30ـی ئابی 2023) سکرتێری رۆژنامەوانی قایمقامی خورماتوو بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە نزیک گۆڕستانی ئیمام حەسەن لە خورماتوو، دوو مووشەک کە لەسەر سەکۆیەک دانرابوون و ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکرێت، دوای ئاراستەکردنی یەکەمیان، دووەم مووشەک لەسەر سەکۆکە تەقیوەتەوەو ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
گوتیشی: دوای رووداوەکە هێزەئەمنییەکان تیمەکانی بەرگری شارستانی هاتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کەمێک پێش ئێستاش پەیامنێری کوردستان24 ئەوەی راگەیاند، دوو مووشەک ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراون، هەر هاوکات بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، مووشەکەکان لەخورماتوو ئاراستەکراون و هەردوو رووداوەکە پەیوەندییان بەیەکترەوە هەیە.
ساڵی رابردوو(2022)، لەماوە پێنج مانگدا پێنج جار مووشەك ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆركراوە، لەمساڵیشدا ئه‌مه دوومجاره بە موشەك كێڵگەكە بۆردوومان كرا.
كۆمپانیای داناگاز، له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆری سه‌ر به ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كار ده‌كات.
سه‌ره‌تای ساڵی 2022، كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له غازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا غاز له رۆژێكدا.
كۆمپانیاكه له پلانیدایه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه به "خۆرمۆر"یش ناوده‌برێت، به رێژه‌ی %55 زیادبكات.