وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، رایگەیاند، ئەمشەو بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەمشەو كاتژمێر 9:30 بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) راستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات تا کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا نەکات.
درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە (30ـی ئابی 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، مووشه‌كه‌كان له خوورماتووه‌وه ئاراسته كراون و هیچ زیانێكیشی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
ساڵی رابردوو (2022)، لەماوە پێنج مانگدا پێنج جار مووشەك ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆركراوە، لەمساڵیشدا ئه‌مه دوومجاره بە موشەك كێڵگەكە بۆردوومان كرا.
كۆمپانیای داناگاز، له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆری سه‌ر به ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كار ده‌كات.
سه‌ره‌تای ساڵی 2022، كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له غازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا غاز له رۆژێكدا.
كۆمپانیاكه له پلانیدایه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه به "خۆرمۆر"یش ناوده‌برێت، به رێژه‌ی %55 زیادبكات.