زیاتر له 12 هه‌زار خێزانی عێراقی بەهۆی وشکەساڵییەوە کۆچیان کردووە

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی پارێزگای دیوانییه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه زیاتر له 12 هه‌زار خێزان له 10 پارێزگای عێراق ناچار به كۆچكردن بوونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن مه‌ته‌ر وائیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دیوانییه ئاشكرایكردووه، له‌ساڵی 2019ه‌وه رێژه‌ی بارانبارین له شاره‌كه سه‌دا 92.8 كه‌میكردووه و ئه‌مساڵیش زیانێكی گه‌وره به‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه‌وتووه.
وائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌دا 76ی دانیشتوانی دیوانییه پشت به كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ده‌به‌ستن، كه خاوه‌نی سامانێكی ئاژه‌ڵی زۆره و به هه‌زاران چێل و مه‌ڕ و ماڵات به‌تایبه‌تی گامێش به‌خێوده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و رێژه‌ی سه‌وزاییه‌وه خه‌ڵكه‌كه ناچاربوون ئاژه‌ڵه‌كانیان بفرۆشن و به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه كۆچ بكه‌ن كه ئاوی لێیه.
راشیگه‌یاندووه، به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار 12 هه‌زار و 212 خێزان كه ده‌كاته 73 هه‌زارو 272 كه‌س به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له 10 پارێزگای عێراق ناچار به كۆچكردن بوونه‌ته‌وه.