عێراق راداری پێشکەوتوو لە فەرەنسا دەکڕێت
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابینكردنی تێچووی كڕینی راداری دروستكراوی كۆمپانیای تالیسی فه‌ره‌نسی دا، كه حكومه‌ت ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌كات.
شانه‌ی شاره‌زایانی تاكتیكیی، كه روانگه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی سه‌ربەخۆی عێراقییه، ئاشكرایكردووە حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی تێچووی گرێبه‌ستی گه‌وره‌ترین سیستمی رادار نیشاندا، كه بڕیاره له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تالیسی فه‌ره‌نسی واژووی بكات، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سیستمی به‌رگری عێراقی.
له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان پاریس و به‌غداش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته، شانه‌ی ناوبراو له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه، "رێككه‌وتنه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا كڕینی چوار رادار له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه بوونه هۆی دواکەوتنی رێكاره‌كانی قۆناغی دووه‌می ئه‌و رێككه‌وتنه، كه كڕینی 14 راداری دیكه له‌خۆده‌گرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ته‌واوی ورده‌كاری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و راداره كه نوێترین نه‌وه‌ی كۆمپانیای تالیسه و شێوه زانستییه‌كه‌ی بریتییه له (گراوند ماسته‌ر 400)ـه خراونه‌تەڕوو، له‌وانه‌ش نوێترین جۆری راداره له جیهان و له جۆری سێ ره‌هه‌ندی دوور مه‌ودایه و تایبه‌ته به ئاشكراكردنی ئامانجه ئاسمانییه مامناوه‌ند و به‌رزه‌كان.
هەروەها ئەو رادارە بۆ به‌رگری ئاسمانی به‌كارده‌هێندرێت و ده‌تواندرێت به‌شێوه‌ی جێگیر یان جووڵاو جێگیر بكرێت، فره ئه‌ركه و له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت ئامانج و هه‌ڕه‌شه جیاوازه‌كان له ئاراسته‌ی جیاوازه‌وه ده‌ستنیشان بكات و بیانپێكێت.
رادارە نوێیەکەی عێراق، توانای كارپێكردن و گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارهه‌ڵگری جۆری (MAN)ـی ئه‌ڵمانیی هه‌یە و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كەشی توانای بڕكردنی مه‌ودای 450 كیلۆمه‌تری هه‌یه لەگەڵ توانای جووڵه‌كردنی به‌شێوه‌ی بازنه‌یی به 360 پله‌ی ئاسۆیی و 90 پله‌ی ستوونیی هه‌یه.
رادارە دروستکراوە نوێیەکەی كۆمپانیای تالیسی فه‌ره‌نسی، له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كه‌وه له‌سه‌ر فریكوێنسی S-Band كار ده‌كات و توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌دری له دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی هه‌یە، هەروەها رادارەکە تایبه‌ته به دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه، مووشه‌كی كروزی گه‌ڕۆك و مووشه‌كی بالیستی بۆ پێكاندنی ئامانجه‌كانی له‌گه‌ڵ سیستمی به‌رگری ئاسمانی دژه مووشه‌كه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێن.
له‌كاتێكدا قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا به واژووكردنی گرێبه‌ستێك له 18ـی ته‌مموزی ئه‌مساڵ له نێوان سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق و سێباستیان لێکۆرنو هاوتا فه‌ره‌نسییەكه‌ی له پاریس به‌رێوه‌چوو، له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئامانجیان له كڕینی راداره‌كانی فه‌ره‌نسا، بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری و پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسمانی عێراق و پشتیوانیكردنی هێزه چه‌كداره‌كانه له ئه‌ركه‌كانیان.