كه‌ریم عێراقی كۆچی دوایی كرد
K24 – هەولێر:
كه‌ریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراق، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیمارات كۆچی دوایی كرد.
له‌مباره‌یه‌وه عارف ئه‌لساعدی راوێژكار له حكومه‌تی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئه‌یلوولی 2023)، كه‌ریم عێراقی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌بوزه‌بی له ئیمارات به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
میدیای فه‌رمی عێراقیش هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌ریم عێراقی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و له تێلیگرام ئاماژه‌ی پێداوه و نووسیوویه‌تی: شاعیری گه‌وره‌ی عێراق، كه‌ریم عێراقی كۆچی دوایی كرد.
كه‌ریم عێراقی له دایكبووی 1955ـی شاری به‌غدایه، جگه له‌وه‌ی شاعیرێكی به‌ناوبانگه و میدیاكارێكی دیاریش بوو، له‌ساڵی 2019 خه‌ڵاتی شا عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌یسه‌ڵی جیهانی پێدراوه.