تیروپشكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ڕاكێشرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر دواجار بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كرداری هه‌نگاوی بۆ نرا و، ئه‌مڕۆیش تیروپشكی خوله‌كه ڕاكێشرا و یانه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له هۆڵی كۆنگره‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كان تیروپشك بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كرا.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (زاخۆ، زێره‌ڤانی، شێروانه، كه‌ركووك، ئارارات، هندرێن و هه‌ولێر).
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: (دهۆك، گاره، نه‌ورۆز، سۆلاڤ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و برایه‌تی).
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (24/12/2015):
شێروانه ـ هه‌ندرێن
زاخۆ ـ كه‌ركووك
ئارارات ـ زێره‌ڤانی
هه‌ولێر (چاوه‌ڕوانه).
یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (25/12/2015(
پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
سۆلاڤ ـ دهۆك
برایه‌تی ـ گاره
زانیاریی زیاتر
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 به دوو كۆمه‌ڵه و دوو قۆناخ به‌شێوازی (چوون و هاتن) ده‌كرێت، له هه‌ر گرووپێك یانه‌كانی خانه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ قۆناخی دووه‌م و كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون. 4 یانه‌كه‌یش كه ده‌گه‌نه قۆناخی داهاتوو به‌شێوازی خول (چوون و هاتن) یاری ده‌كه‌ن، ئه‌وكات خاوه‌نی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه دیاری ده‌كرێن.
له خولی نایابی ئه‌مساڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌ی سلێمانی به‌شداریی خوله‌كه ناكات، ته‌نیا یه‌ك یانه بۆ ریزی پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت. ئه‌م یانه‌یه‌یش له نێوان دوو یانه‌كانی خوارووی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.