پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

K24 – هەولێر:

به‌هۆی كۆچی دوایی شاعیری ناوداری عێراق، كه‌ریم عێراقی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شاعیری ناوداری عێراقی کەریم عێراقی دەکەم و هاوخەمیانم . خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان