کۆریای باکوور ژمارەیەک مووشەکی بالیستی تاقیکردەوە

K24 - هەولێر

دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 1/9/2023، کۆریای باکوور ژمارەیەک مووشەکی بالیستی بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ژمارەی مووشەکەکان نییە، بەڵام لەگەڵ ئەمەریکای هاوپەیمانیان بەوردی لێکۆڵینەوە لە توانای ئەو مووشەکە بالیستییانە دەکەن کۆریای باکوور تاقیکردووەنەتەوە.

تاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستییەکانی کۆریای باکوور، بەردەوامیدانە بەو زنجیرە تاقیکردنەوانەی رژێمی پیۆنگ یانگ بەم دواییانە دەستیپێکردووە، لەناویشیاندا هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی بۆ بۆشایی ئاسمان.