دیارترین 13 گرێبه‌ست له دوایین سات راگه‌یاندران
له دوایین رۆژی داخستنی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان، دیارترین 13 گرێبه‌ستی یاریزانان راگه‌یاندرا، بارسێلۆنا له دوایین سات دوو ئه‌ستێره‌ی نوێی گواسته‌وه.
1ـ جواو کانسێلۆ بەفەرمی بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا کرد، بەگوێرەی گرێبەستەکەی هاوینی داهاتوو کانسێلۆ دەبێت بگەڕێتەوە مان سیتی و هیچ بەندێک لە گرێبەستەکەیدا نییە بۆ ئەوەی بارسا بەیەکجاریی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
2ـ بارسێلۆنا جواو فێلیکسیشی بە خواستن لە ئاتڵێتیکۆ مەدریدەوە گواستەوە ریزەکانی، ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لە چێڵسییەوە گەڕابووەوە ئاتڵێتیکۆ مەدرید، به‌ڵام دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌و یاریزانه‌ی خسته ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی، بۆیه ئه‌ستێره لاوه پۆرتوگالییه‌كه بڕیاری جێهێشتنی یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی دا و په‌یوه‌ندی به بارسا كرد، لە گرێبەستەکەی فێلیکس بەهەمان شێوە هیچ بەندێک نییە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا هاوینی داهاتوو دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی بتوانێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.
3ـ لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری ئیتاڵی پێشووی یانەی یوڤێنتوس دوای ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی هات، لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتە رێکەوتن، بۆیە بڕیاریدا جارێکی دیکە یانەکەی جێبێڵێتەوە و پەیوەندی بە یانەی یۆنیەن بەرلینی ئەڵمانیاوە بکات. بۆنوچی بۆ ماوەی وەرزێک تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یۆنیەن بەرلینی ئەڵمانیاوە کرد.
4ـ ئانسۆ فاتی هێرشبەری بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به یانەی برایتنی ئیتنگلیزییه‌وه كرد، گرێبەستەکەی فاتی لەگەڵ برایتن بۆ ماوەی یەک وەرزه و بە شێوەی خواستن دەبێت و ئەو یانەیە 80%ـی مووچەی ئه‌و یاریزانه دابین ده‌كات.
5ـ رایان گراڤنبێرگ ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندا ریزه‌كانی بایرن میونشنی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوولی ئینگلیزییه‌وه كرد، تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش له‌سه‌ر یانه ئینگلیزییه‌كه 40 ملیۆن یۆرۆیه و گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز واژۆ كراوه. ڕایان گراڤنبێرگ هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به بایرن میونشنه‌وه كرد و به‌شداری 33 یاریی كرد و ته‌نیا یه‌ك گۆڵ و یه‌ك ئه‌سیستی تۆمار كرد و ته‌نیا له سێ یاریی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری كرد.
6ـ سێرجیۆ ریگیلۆن به‌رگریكاری ئیسپانی یانه‌ی تۆتێنهام به خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد، خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی ریگیلۆن دا هه‌یه ده‌توانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له مان یونایتد بمێنێته‌وه. سێرجیۆ ریگیلۆن وه‌رزی رابردوو به خواستن یاریی بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد و به‌شداری دوازده یاریی یانه ئیسپانییه‌كه‌ی كرد.
7ـ كۆڵۆ موانی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له یانه‌ی فرانكفۆرته‌وه به به‌های 90 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز ده‌بێت و له هاوینی 2028 كۆتایی دێت.
8ـ ماریانۆ دیازی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، به یه‌كجاری ریال مه‌دریدی جێهێشت و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا كرد.
9ـ مه‌یسن گرینوودی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه په‌یوه‌ندی به خیتافی كرد.
10ـ ئه‌لڤارۆ ئۆدریزۆلای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به یه‌كجاری ریال مه‌دریدی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ریال سوسیداد، ئه‌م یاریزانه پێشتر له هاوینی 2018 به به‌های 32 ملیۆن یۆرۆ له سوسیداه‌وه روویكرده ریال مه‌درید، له‌م هاوینه به 3 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی.
11ـ كلیمێنت لینگڵێتی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به‌شێوه‌ی خواستن به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆناوه روویكرده ئاستۆن ڤیلا.
12ـ ڤیناڵدۆم ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی له پاریس سانجێرمانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیتیفاقی سعوودیه كرد و بۆ ئه‌م وه‌رزه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ستێڤن جیراردی راهێنه‌ر له خولی رۆشنی سعوودیه یاریی ده‌كات.
13ـ سۆفیان ئه‌مرابات به‌رگریكاری مه‌غریبی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له یانه‌ی فیۆرێنتیناوه به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كرد.