ئه‌و تیمه‌ی به‌نیازبوون بچنه كه‌ربه‌لا و زیاره‌تكاران بپارێزن رێگریان لێكرا و گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵ، تیمێكی به‌رگری شارستانی بۆ پاراستنی زیاره‌تكاران، به‌ره‌و كه‌ربه‌لار به‌رێكه‌وتن و دواتر رێگریان لێكرا و گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵ، تیمێکی بەرگری شارستانی کە پێکهاتبوون لە 35 ئەفسەر و کارمەند و 10 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی میکزەمین بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هاوتا فیدراڵییەکانیان لە پاراستنی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ئەمڕۆ شەممە بەرەو کەربەلا بەرێکەوتن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاند، بەداخەوە لە کەرکووک لەلایەن گێرەشێوێنانەوە رێگایان لێ‌گیرا و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت و رێگایان نەدا ئەو ئەرکە جێبەجێبکەن و تیمەکە ئەمشەو گه‌ڕانه‌وه هەولێر.