سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی دۆخی شاری كه‌ركووكه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی دۆخی شاری كه‌ركووكه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین، سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین، کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر".

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: "داوا لە بەڕێز سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی..

بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین. سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.

لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە  کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن.  داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/9/2