سەرکەوت کاڕەش: کۆمەڵێک خەڵکی گێرەشێوێن لە کەرکووک زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکانی بەرگری شارستانی گەیاند
K24 - هەولێر:
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، رایدەگەیەنێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی لەکاتی گەیشتنیان لە کەرکووک لەلایەن گێرەشێوێنانەوە رێگرایان لێکیرا و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت و رێگەیان نەدا ئەو ئەرکە جێبەجێبکەن و تیمەکە ئەمشەو گهڕانهوه هەولێر.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی بەرگری شارستانی ئامادەکاری تەواویان کرد شان بەشانی بەرگری شارستانی عێراق، بۆ ئەوەی بەشداری ئەو مەراسیمە بکەن بۆ پاراستنی گیانی زیارەتکاران، لەسەر داوایان 10 ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆز کە بۆ هەموو رووداوە سەرەتاییەکان بەکار دەهینرێت لەسەر ئاستی عێراق، ئێمە تەنیا لە هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەمان هەیە، 10 ئۆتۆمبێل ئامادەکرا، شەش دانەیان لە بەرگری شارستانی هەولێر و چوار دانەشیان لە بەرگری شارستانی دهۆک.
هاوکات راشیگەیاند، کاتێک لە رێگادابوون بگەنە شاری کەربەلا، کاتێک گەشتن بە شاری کەرکووک کۆمەڵێک خەڵکی گێرەشێوێن رێگریان لە تیمەکانیان کرد و زیای زۆریان بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاند و هاوکات چەند کارمەندێکیشیان بریندار کرد.
دەشڵێت: گێرەشێوێنەکان رێگایان نەدا ئەو ئەرکە جێبەجێبکەین و تیمەکە ئەمشەو گهڕانهوه شاری هەولێر.
ئەمڕۆ شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له میانهی راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بەوەکرد، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵ، تیمێکی بەرگری شارستانی کە پێکهاتبوون لە 35 ئەفسەر و کارمەند و 10 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مێکزەمین بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هاوتا فیدراڵییەکانیان لە پاراستنی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ئەمڕۆ شەممە بەرەو کەربەلا بەرێکەوتن.
وهزارهتی ناوخۆ راشیگهیاند، بەداخەوە لە کەرکووک لەلایەن گێرەشێوێنانەوە رێگایان لێگیرا و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت و رێگایان نەدا ئەو ئەرکە جێبەجێبکەن و تیمەکە ئەمشەو گهڕانهوه هەولێر.
چلەی حوسێن کە یەکێکە لە دیارترین بۆنە ئاینییەکان بۆ پێكهاتهی شیعەکان، ئەوان بە سەردانیکردنی گۆڕی حوسێن بن عەلی بن ئەبی تاڵیب کە سێیەم ئیمامی ناو شیعەکانە لە کەربەلا، شیوهن دەگێڕن، هەروەها سهردانی گۆڕی ئەبو فەزل عەباسی براشی دهكهن