شرۆڤه‌كارێكی سه‌ربازی: ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووده‌دات، هه‌وڵێكه بۆ دابڕاندنی ئه‌و شاره له كوردستان

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی كوردی شاری كه‌ركووك، شرۆڤه‌كارێكی سه‌ربازی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووده‌دات، شه‌ڕفرۆشتنه به كورد و پرسه‌كه ته‌نیا كردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌ك نییه و ئامانج لێی هه‌موو كورده". ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ی له كه‌ركووك رووده‌دات، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره له كوردستان داببڕن".
محه‌ممه‌د سابیر شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كورد له‌هه‌موو پارچه‌یه‌كی كوردستان گڕیگرتووه و بریندارن بۆ رووداوه‌كانی ئه‌مشه‌وی شاری كه‌ركووك.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ی له كه‌ركووك رووده‌دات، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره له كوردستان داببڕن، ئه‌مه ته‌نیا بۆ كه‌ركووك نییه، سبه‌ینی بۆ هه‌ولێر و سلێمانیشه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، كه شه‌ڕی ناسنامه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه راگه‌یاندنی شه‌ڕه. گوتیشی: "هه‌ر ئه‌وان بوون كورد و پێشمه‌رگه‌یان له حه‌ویجه كرده ناو قه‌فه‌س و به‌نێوشاردا نمایشیان پێكردن و دواجار هه‌موویان كوشتن، بۆیه هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئێستا دووباره به‌مشێوه كورد ده‌كوژنه‌وه".
رۆژی شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کوردی شاری کەرکووک خۆپیشاندانێکی خۆرسکانەیان ئەنجامدا دژ بە رەفتار و دژایەتییەکانی ئەو گرووپانەی چەند رۆژێکە رێگەی کەرکووک-هەولێریان داخستووە و خۆپیشاندەران رایانگەیاند، ماوەی پێنج رۆژە سوکایەتی بە پیرۆزییەکانیان دەکرێت و بەهۆی داخستنی ئەو رێگەیەوەشەوە کار و کەسابەتیان وەستاوە.
هاووڵاتییەک لە خۆپیشاندانەکە بە دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان ئەمڕۆ وەک کورد خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بۆ کۆتاییهێنان بەو رێگری و دژایەتییانەی بەشێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و هەندێک لەلایەنە عەرەبی و تورکمانییە شۆڤێنییەکانی شارەکە لە دژی کوردی دانیشتووی کورد ئەنجامی دەدەن.
خۆپیشاندەرانی کەرکووک دووپاتیانکردەوە، مەبەستی ئەوانەی ئێستا لەبەردەم باڵەخانەی داگیرکراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک کۆبوونەتەوە و دروشم دژی کورد دەڵێنەوە و ئاڵای کوردستان لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دادەگرن، ئامانجیان داگیرکردن و دەرکردنی هەموو کوردە هاوشێوەی ئەوەی رژێمی پێشوو لە شارەکە ئەنجامیدا، بەڵام لەژێر بیانووی ئەوەی دژایەتی گەڕانەوەی پارتی دەکەن لە کاتێکدا تەنیا پارتییە بەرگری لە کوردەکانی شارەکە دەکات.