له‌تیف ره‌شید له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك: به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركووك و خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی كورد دژی داخستنی رێگەی کەرکووک-هەولێر، کە ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و لایەنە عەرەبی و تورکمانە شۆڤێنییەکان داخراوە، سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌ڵێت: "به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری دۆخی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ین".
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جه‌خت له چه‌سپاندنی ئاشتی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، داواش له لایه‌نه ناكۆكه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین، په‌نا بۆ هێز نه‌به‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و سه‌قامگیری عێراق له‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه دابنێن.
له‌تیف ره‌شید هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جه‌خت له زه‌رووره‌تی گفتوگۆی بونیاتنه‌ر له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی عێراق، ده‌كه‌ینه‌وه".
گوتیشی: "كه‌ركووك ره‌مزی برایه‌تی عێراقه و رێگه ناده‌ین ئه‌و وێنه‌یه بشێوێندرێت".
له‌تیف ره‌شید داوا له حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ده‌كات، ده‌ستوه‌ردانی جددی بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه بكه‌ن.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک دژی داخستنی رێگەی کەرکووک-هەولێر کە ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و لایەنە عەرەبی و تورکمانە شۆڤێنییەکان داخراوە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەرەو شوێنی مانگرتووانی حەشدی شەعبی چوون بۆ داواکردنی کردنەوەی رێگەی کەرکووک-هەولێر کە بووەتە هۆی وەستانی کار و کەسابەتی هاووڵاتییانی ناوچەکە پێکهاتووە لە گەڕەکەکانی رەحیماوە و شۆراو و چەند گەڕەکێکی دیکەی کوردنشین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێ‌کرا.
دوای ئەوەش بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری کەرکووک راگەیەندرا و لە راگەیەندراوێکدا وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەسەڵاتی بە هێزە ئەمنییەکان داوە کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکان بهێنن، کە ئەمەش خۆپیشاندەرانی کەرکووکی زیاتر توڕە کردووە بە لایەنگری بۆ لایەنەکانی دژ بە کورد لە کەرکووکی وەسفدەکەن.